چاكێت و پانتۆڵ بۆ كەشی سەرما

چاكێت و پانتۆڵ بۆ كەشی سەرما
دیزاینەری جلوبەرگ (سارە كیرۆز) لە تازەترین پۆلێن و مۆدە دەستنیشانكراوەكانیدا جەختی لەسەر كۆمەڵێك دەستە جلی گەرم بۆ كەشی سەرما كردووەتەوە، كە زۆربەیان بۆ هەموو كات و شوێنێك دەپۆشرێن، نموونەی ئەو جلانە بە تاقیكردنەوە لەسەر ئافرەتان كراوە و شێوازێكی جوان و نایابی لێ دەركەوتووە، لێرەوە ئاشنای ئەو مۆد و شێوازانە ببن:
مۆدی یەكەم: چاكێتی گەورە و درێژ، لەگەڵ پێڵاوێكی وەرزشی، لە ماركەی (لاوبۆنتن)، هەروەها پانتۆڵێكی رەنگی رەشی تێر، لەژێر چاكێتەكەش بەدییەكی خووریی جیاواز لە رەنگی چاكێتەكە، ئەو شێوازە بۆ چوونەدەرەوە و گەڕان بەكاردێت.
مۆدی دووەم: پانتۆڵێكی پێست، لە رەنگی رەش و قاوەیی، لەگەڵ چاكێتێكی كورت لە رەنگی بێجی، هەروەها بلووزێكی خوری نەرموشل لە رەنگی شین، مۆدێكی نایابە بۆ بۆنە و یادی تایبەت وەك ساڵیادی لەدایكبوون.
مۆدی سێیەم: پانتۆڵێكی جینز، لەگەڵ بەدییەكی ئەستوور لە ماركەی ئیكستیرۆر، پێڵاوێكی بەرزی بریقەدار، لەگەڵ كراسێكی رەنگ سەوز یان پەمەیی، مۆدێكی نایابە بۆ دانیشتن و بازاڕكردن.
مۆدی چوارەم: پانتۆڵێكی رەش یان نیللی، چاكێتێكی رەش، پێڵاوێكی فلات كە جیاوازبێت لە رەنگی چاكێتەكە، بلووزێكی ئەستوور شێوە بەدی لە رەنگی قاوەیی یان مۆر، ئەمەشیان مۆدی زانكۆ و گەڕانە.
مۆدی پێنجەم: پانتۆڵی جینز، شین یان قاوەیی كاڵ، لەگەڵ چاكێتی رەش یان نیللی، لەگەڵ قەمیسی یەخە گەورە، پێڵاوێكی پووتی كورت یان درێژ، مۆدی جلی زانكۆ و دەوامی فەرمییە.
Top