باڵەخانەی هەزار دەرگا

باڵەخانەی هەزار دەرگا
باڵەخانە سەرنجڕاكێشەكان هێمای جوانی و نموونەیەكی ئەندازیاریی گرنگن، بەتایبەت ئەوانەی لە شێوەی سرووشتیی خۆیان دەردەچن و شێوەیەكی ئەندازەیی دیكەی ناوازە تۆمار دەكەن، یەكێك لەو ئەندازیارانەی كە كارەكانی لەسەر ئاستی جیهاندا دەنگی داوەتەوە، ناوی (چۆی جوانگ)ـە و ئەندازیاری دروستكردنی باڵەخانە و خانووە، زۆربەی كارەكانی بە سەرنجڕاكێشی دروست دەكات، دواترین كارەكانی بریتین لە باڵەخانەی هەزار دەرگا، واتە زۆربەی بەشەكانی ئەو باڵەخانەیە دەرگایە، ئەگەر هەڵەیەك لە دەرگاكاندا بكەیت، دەچیتە ماڵ و شوێنێكی دیكە، هەندێ جاریش بە كردنەوەی دەرگایەك بۆشایی دێتە بەردەمت، ئەگەر هەڵە بكەیت ئەو كاتە دەكەویت و دەمریت. ئەو باڵەخانەیە لە شاری سیئۆل دروست كراوە، كە لە (10) نهۆم پێكدێت و لە هەندێ شوێن لە جیاتی بەنجەرە، دەرگای بۆ دانراوە.
Top