چۆن هەمیشە گەنج و جوان دەردەكەویت؟
February 7, 2019
رەنگا و ڕەنگ
- فەرامۆشكردن: پێستی مرۆڤ پێویستی بە گرنگی پێدانە، كاتێك جەستەت فەرامۆش دەكەیت، جوانیت وەكو ئەو كاتە نییە كە گرنگی پێدەدەیت، بۆیە بەردەوام چاودێریی جەستە و پێست و روخسارت بكە.
- نیگەرانی و دڵەڕاوكێ: كاتێك مرۆڤ نیگەرانە و تووشی دڵەڕاوكێ دەبێت، هۆرمۆنەكانی جەستەی بە تەواوی كار ناكەن، لە سەرەتادا كاریگەری لەسەر پێست و روخسار دروست دەكات، بۆیە سەڕەرای بوونی كێشە و گرفت لە ژیاندا، پێویستە بە ئارامی بژیت.
- تەنیایی: كاتێك تەنیا دەبیت و لە پێكەنین و زەردەخەنە دوور دەبیت، كە ئەوانە سەرچاوەی جوانی و دڵخۆشین، لە بری ئەوانە بیركردنەوەی زۆر و لێكدانەوەی كێشە و گرفتەكان و بێزاری و ماندووێتی مێشك و دەروونت دادەگرێت، بۆیە لە تەنیایی خۆت بەدوور بگرە.
- خواردنی ناتەندروست: جگە لەوەی كاریگەریی لەسەر تەندروستیت دەبێت، هەروەها كاریگەریی لەسەر جوانیی روخسار و شێوەی لەشولارت دەبێت، شیرینی و چەوری دەبنە هۆی دەركەوتنی پەڵەی رەش و زیپكە لە روخسارت بەمەش پێستی روخسارت دەشێوێت.
- شەونخونی و نەخەوتن: خەو كاریگەریی لەسەر تەندروستی و جوانیت هەیە، كاتێك خەوێكی تەندروست دەكەیت، جەستەت ئارام و چالاك دەبێت، هەروەها كەمخەوی و شەونخوونی كاریگەریی نێگەتیڤی لەسەر جەستە وجوانیت دەبێت.
