بۆن و بەرامت جوانیت گەشاوەتر و سەرنجڕاكێشتر دەكات

بۆن و بەرامت جوانیت گەشاوەتر و سەرنجڕاكێشتر دەكات
بۆنخۆشی، یەكێكە لە هەنگاوەكانی جوانكاری، كاتێك بۆن و بەرامەت خۆش دەبێت، سەرنجی هەمووان رادەكێشی، لەگەڵ ساڵی تازەو وەرزی نوێدا، بۆنەكان لەلایەن كۆمپانیایەكانی بەرهەمهێنەری بۆن و بەرامە گۆڕانكارییان بەسەردا دێت، هەندێكی دیكەیان تەنیا گۆڕانكاری لە پێكهاتەكانیان دەكەن، بۆ باشتركردنی بەرهەمەكانیان، هەر ئافرەتێك حەز و خولیای بە جۆرە بۆنێك، یان زیاتر لە بۆنێكە، تا ئێستا زیاتر لە (150) جۆر بۆنی ماركە و بەناوبانگ هەن، ئەوانەی ئێستا باون و دیارن، زیاتر بەهۆی راگەیاندن و رێكلامەوە درەكەوتوون، مەرج نییە بۆنەكەت لە ماركەیەكی گرانبەها بێت، گرنگ ئەوەیە بۆنێكی خۆش و جێی سەرنج بێت، هەوڵبدە ئەو بۆنانەت دەستكەوێت كە رێژەیەكی زۆری چەوری تێدایە، چونكە بۆن چەند زیاتر چەور بێت، زیاتر دەمێنێتەوە، ئەگەر پێكهاتەی بۆنی (شانێل) وەك نموونە وەربگرین، لە چەندین بەش پێكدێت لەوانە: تەنی سەرەتایی كە بریتییە لە (فلۆرال ئەلدەهاید)، ئەو تەنە پێكهاتووە لە داری (كنانگا و رۆنی داری نەیرولی)، دوای ئەو تەنە، بەشێكی دیكە دێ كە بریتییە لە (گوڵ و یاسەمین)، ئەو بۆنەلە سەرەتای دروستكردنیدا داری سەندەڵ و فیتیڤێر و فانێڵای تێدەكرێت. ئەگەر (3) جۆرە بۆنت هەبوو، دەتوانی گۆڕانكاری لە بۆنەكەتدا بكەیت، هەرسێ رۆژ جارێك بۆنەكەت بگۆڕە، یان دەتوانی هەفتەی جۆرە بۆنێك بەكاربهێنیت.
Top