خانووی شووشە

خانووی شووشە
شارەزا و پسپۆڕانی بواری ئەندازیاری هەمیشە رێنمایی دەدەن كە بە كەرەستە بەتین و بەهێزەكان باڵەخانە و خانووەكان دروست بكرێن، تا بەرگەی شەپۆلەكانی بوومەلەرزەی بەهێز و با و پاڵەپەستۆی رووداوەكان بگرن، كەچی ئەو ئەندازیارە ئیتاڵییە، پێچەوانەی ئەو رێنماییە ئەندازیارییە ئێستا خەریكی بە شووشەكردنی خانوو و باڵەخانەكانە، ئەو ئەندازیارە ناوی (كارلۆ سانتامبۆگیۆ)یە، زۆربەی كارەكانی لە شووشەیە، بۆ نموونە دروستكردنی تەواوی خانوو لە شووشە، ئەوەی سەیرە ژووری نووستنیشی لە شووشە دروست كردووە كە جۆرە شووشەیەكی لێڵی بەكارهێناوە، ئەو جۆرە خانووە زیاتر لە شوێنە گەشتییاری و نێو دارستان و باخچە و باخەكاندا دروست دەكات، وەك بوارێكی تازەی ئەندازیاری، جۆری ئەو شووشەیەی بۆ دروستكردنی خانوو و باڵەخانە بەكاری دەهێنێت، ناوی (extraclear)ە و خۆیشی لە بارەی كارەكەیەوە دەڵێت: دیمەنێكی چەندە جوانە بتەوێت لە شەوانی زستاندا بخەویت و باران و بروسك ببینیت و لە هاوینیشدا ئاسمانی پڕ ئەستێرە لەبەردەمت بێت.
Top