رێگاكانی شاردنەوەی گەورەیی روخسار و نێوچەوان

رێگاكانی شاردنەوەی گەورەیی روخسار و نێوچەوان
ئەو كچانەی هەست دەكەن روخسار و نێوچەوان و دەم و چاویان گەورەیە، وا هەست دەكەن كە كەسانی دیكە رەخنە لە گەورەیی ئەو بەشەی جەستەیان دەگرن، كەچی نموونەیەكی زیندووی جوانی ئەوەیە كە كچ نێوچەوان و روخساری وەك مانگ گەورە و خڕ بێت، ئەگەرچی كچان ئارەزووی ئەو لایەنە ناكەن، بۆیە دەتوانن لە رێگەی ماكیاژەوە گەورەیی روخسار و نێوچەوانیان بشارنەوە، سەرەتا بۆ شاردنەوەی گەورەیی نێوچەوان، پێویستە هێڵكاریی برۆكانت بە جوانی بكەیت، هەروەها شێوەی برۆت وەك ژمارە هەشت بێت، یان كەوانە بێت و ئەو بەشەی دەكەوێتە لای سەرەوە پانتایی نێوچەوان ون دەكات، ئەو كاتە چاوەكانت گەشتر دەبن. رێگەیەكی دیكە بە گەشانەوە و رەنگی تۆخی ماكیاژی چاوەكانە، كەسی بەرامبەر سەرنج دەداتە چاوەكانت نەوەك نێوچەوان و روخسارت، رەنگی تۆخی سووراوی لێو، وادەكات كە جوانیی روخسارت بە ئاراستەی بەشی خوارەوە بچێت، هەروەها روومەتەكانیش لە رەنگێكی نزیكی لێوت بێت، بەوەش روخسارت بە بچووكی دەردەكەوێت، هەمیشە كرێمی ئەساسی روخسارت با لە رەنگی تۆخ بێت، تا گەورەیی روخسارت بشارێتەوە، یان دەتوانی بە بەردانەوەی قژت بۆ سەر نێوچەوان یان كەزی بۆ سەر گوێچكەكانت، هەروەها دەتوانی قژت بە لایەكدا خاو بكەویتەوە و بەمەش گەورەیی نێوچەوان و روخسارت ون دەبن.
Top