گیاندار و ئاژەڵان هەر یەكە قەبارە و شێوەیەكیان هەیە، هەندێ جار حاڵەتەكان دەبنە دیاردە و لە شێوەی سرووشتیی خۆیان دەردەچن، وەك ئەو كیسەڵەی كە گەورەترین كیسەڵە لەسەر ئاستی هاوتاكانی خۆی، ئەو كیسەڵە زەبەلاحە لە شاری (سانتا مارتا)ی و لە دەریای كاریبی دۆزراوەتەوە، تەمەنی نزیكەی (70) ساڵ دەبێت، هەروەها كێشی (200) كیلۆگرامە، درێژیی ئەو كیسەڵە دەگاتە (180) سەنتیمەتر، ئەو جۆرە كیسەڵە لە لێواری لەناوچوونە، راوكردنی ئەو كیسەڵە لەو كاتە بووە كە كیسەڵە مێیەكە ویستوویەتی هێلكەكانی بهێنێتە سەر لێواری دەریا، بەڵام دەزگای چاودێریی دەریایی نیشتمانیی كۆلۆمبی ئەو كیسەڵەی گرتووە، ئێستا لە خانەی سەرپەرشتیی گیاندارانە و شوێن و خواردنیان بۆ دابین كردووە تا هێلكەكانی بكات و ببنە بێچوو.