بەشێكی زۆری ئافرەتان كتێب و بڵاوكراوەكان دەخوێندنەوە، خوێندنەوە جگە لەوەی چەندین سوودی هەیە، لەوانە: هەست و دەروونت فراوان دەكات، هەروەها لایەنی رۆشنبیری و فیكریت بەهێز دەكات، خوێندنەوەی كتێب و بڵاوەكراوەكان، بەتایبەت رۆمان و شیعر و كتێبی فیكری، هەستێكی رۆمانسی و كەشێكی هێمنكەرەوەت بۆ دروست دەكات، بەتایبەت ئەوانەی بە دوای داستان و چیرۆكی شیعری و رۆمانەكانەوە وێڵن، خوێندنەوە هێمن و ئارامت دەكات، بەتایبەت لەوكاتەی كە كاتی خوێندنەوەیە، یان شەوانە بەر لە نووستن، وێڕای ئەوەی چەندین حیكمەت و زانیاری و بابەت لە رێگەی خوێندنەوە بەدەست دەهێنرێت، هەروەها ئاستی نووسین و رێزمان و چەندین وشە و دەستەواژەش فێر دەبیت، هەوڵبدە كاتەكانی خوێندنەوەت شەوانە درەنگ بێت، یان بەیانیان زوو، تا ئەو بیرۆكە و بابەتانەی لە خوێندنەوە بە دەستی دەهێنێت، لە مێشكتدا بمێنێتەوە، لە خوێندنەوەدا بیرۆكەی خۆیشت لەسەر ئایدیۆلۆژیا و بیرۆكەی نووسەرەكە بەراورد دەكەیت، كاتێك خەمێكت دەبێت، هەوڵبدە شتێك بخۆێنیتەوە، ئەوكاتە هەست بە بیرۆكەی دیكە دەكەی و دڵخۆشت دەكات، دڵخۆشیت واتە جوانیت، چونكە كاتێك مرۆڤ دڵخۆشە و لە هەستێكی خۆشدا دەژی، تەندروستەو پێستی گەشاوە و ناسك دەبێت، بۆیە خوێندنەوە بكە بە فاكتەرێكی گرنگی ژیانت.