پێڵاوی شكۆڵاتە

پێڵاوی شكۆڵاتە
كۆمپانیای (نایكی ئایر فۆرس) لە (25)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، وەك ربكلامێك بۆ پێڵاوەكانی تا زۆرترین خەڵك سەرنجی بدەن، هەمووانی لە شكۆڵاتە دروست كرد، ئەوەش بە داواكردن لە كارگەیەكی شیرینی بۆ دروستكردنی پێڵاوی شوكوڵاتە، چونكە كاتێك خواردنێك دەخۆیت، بێگومان سەیریشی دەكەیت، بەم جۆرە سەرنجی ئامادەبووان و خەڵكی دیكەشیان لە پێڵاوە شوكوڵاتەییەكان وەرگرت، ناوی پێڵاوە شكۆڵاتیەكانیش بریتین لە: ئایر تێرنەر، نایكی دانك، بلێزەر، هەموو ئەوانە لە نمایشێكی تایبەتیی كۆمپانیای (نایكی پیشاندرا )نمایش كران، وێڕای ئەوەی كە پێڵاوی خانمانیشیان لە شوكوڵاتە نەخشاندبوو بۆ ئەو ئافرەتانەی سەردانی دەكەن.
Top