قوفڵی خۆشەویستیی پردی زاخۆی دەلال

قوفڵی خۆشەویستیی پردی زاخۆی دەلال
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان قوفڵی خۆشەویستی هەیە و ئەوەی باوە و بەناوبانگە قوفڵەكانی خۆشەویستیی نێوان خۆشەویستان و هاوسەرانە كە ئەو قوفڵە لە شوێنێكی دیاریكراو ئاوێزان دەكەن. پردی (بۆنت دی ئارت) لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕەنسا، یەكێكە لەو شوێنانە ئەو قوفڵانە هێمای داخستی دڵی خۆشەویستانە بۆ یەكتر تا كەسی دیكە نەتوانیت بچێتە دڵیانەوە، تەنیا دوو كەسن، كاتێك دەكەونە داوی یەكترەوە دەچنە سەر ئەو پردە و لەوێ قوفڵێك بە پیتی یەكەمی ناوەكانیانەوە لەسەر قوفلەكە دەنووسن و دایدەخەن، كلیلی قوفڵەكەش دەخەنە نێو ئاوی ژێر پردەكە، ئەو دیاردەیە لە ساڵی (2008)ەوە لەو وڵاتە هەیە، لە كوردستانیش هەمان حاڵەت لەسەر پردی دەلالی زاخۆ بەدی دەكرێت، كە لەلای راستی پردەكەوە كۆمەڵێك قوفڵ هەن، قوفڵی ئەو كەسانەیە كە خۆشەویستن و پیتی یەكەمی ناوەكانیان لەسەر قوفڵەكان نووسیوە و كلیلكەش لەلای خۆیانە، یان ئەوەتە خستوویانەتە نێو ئاوی ژێر پردی دەلالی زاخۆ.
Top