هەمیشە زانیومانە میوانخانە و هوتێلەكان بۆ مرۆڤن، بۆ گەشتیاران و ئەوانەن كە لە شوێنێكی دیكەن و بۆ پشوودان دەچنە هوتێلەكان، ئێستا هوتێل بۆ زەڕافەكانیش پەیدا بووە، ئەو حاڵەتە لە كیشوەری ئەفریقیا بەدی دەكرێت، لەوڵاتی كینیا كە زۆرترین رێژەی گیاندارانی كێوی لە دارستانەكانی هەن، دەسەڵاتی ئەو وڵاتە گرنگیی تەواو بە گیانداران دەدات، بەتایبەت ئەوانەی كە لە لێواری لەناوچوونن، زەڕافەی جۆری (رۆتەرشێڵد)) یەكێكە لەو گیاندارانەی كە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە، ژیانی رۆژانەی ئەو زەڕافەیە لەسەر خواردن و گەشتكردنی نێوان هەردوو وڵاتی چاد و باشووری ئەفریقیایە، لە دارستانی نیشتمانی لە شاری نەیروبی لە وڵاتی كینیا كەشێكی ئارامیان بۆ زەڕافەكان فەراهەم كردووە، مەبەست لەو كارەش رێگەگرتنە لە گەشتی زەڕافەكان بۆ وڵاتانی دیكە، هەر بۆیە هوتێلێكیان دروست كردووە بە ناوی (گیرافم تاوەر)، جگە لەوەی شوێنێكی گەشتییارییە، هەروەها شوێنێكی تایبەتیان بۆ خواردن و خەوی زەڕافەكان كردۆتەوە، لەو كاتەی گەشتیاران سەردانی ئەو هوتێلە دەكەن، زەڕافەكانیش لە دەوروبەریان دەبن.