بە تەمەنترین داری جیهان

بە تەمەنترین داری جیهان
دارەكانی سەر زەمین، تەمەنیان لە مرۆڤ زیاترە، بەر لە پەیدابوونی مرۆڤ لەسەر زەوی، دارەكان هەبوون، ئەو دارەش كە بە بەتەمەنترین داری جیهان دادەنرێت، ناوی دارە باوبات (جلینكۆ)یە كە بە (داری ژیان) ناسراوە. ئەو دارە تەمەنی (3000) ساڵ دەبێت، بە كۆنترین (13) داری جیهان دادەنرێت. ئەو دارە دەكەوێتە شاری لیمبوبو لە وڵاتی باشووری ئەفریقیا، بەرزییەكەی دەگاتە (154) پێ واتە (47) مەترە، ئەوەی سەیرە لە راپۆرتێكی بەریتانیدا هاتووە، كە دوای ئەوەی تەمەنی دارەكان دەگەن بە (3000) هەزار ساڵ، كە بەپێی لێكۆڵینەوە لە تەنەكانی نێو دارەكە دیار دەبێت، دارەكان دوای ئەو تەمەنە دەمرن و وشك دەبن، لەو (13) دارە كۆنەی جیهان، ئێستا (5)یان وشك بوون، واتە مردوون، ئەوانی دیكەش ماون، لە ئێستادا كاردەكەن بۆ تەمەن درێژكردنی ئەو دارە، ئەوەش بە پێدانی پەین و ڤیتامین تا نەمرێت و بمێنێت.
Top