قاوەخانەی بەندیخانە

قاوەخانەی بەندیخانە
شێوەی ئەو قاوەخانە وەك بەندیخانەیەك وایە، تایبەتە بۆ ئەو تاوانبارانەی كە حەز بە نۆشكردنی قاوە و خواردنەوەیەك دەكەن، بێتاوانەكانیش بۆیان هەیە سەردانی ئەو قاوەخانەیه بكەن، تەواوی ئەو قاوەخانەیە لە شێوەی بەندیخانە دهچێت، كاتێك سەردانی دەكەیت، سەرەتا دەبێ جلی بەندی لەبەر بكەیت، پاشان دەچیتە ژوورەوە، دیزاینی ژوورەوەی بە ئاسنین كراوە، ناوی ئەو قاوەخانەیە «هافت»ه و له شاری یالوفا لە وڵاتی توركیا دروست کراوه، شێوەی ئەو قاوەخانەیە بەم چەشنەیە تا خەڵكی ئاسایی نێو بەندیخانەكان ببینن و بزانن ژیان لە نێو ژوورەكانی بەندیخانە چۆنە، خاوەنەكەی دەڵێ: زیاتر لە (5000) هەزار كەس سەردانی قاوەخانەكەی ئێمەیان كردووە، جگە لەوەی لە (150) دەزگای راگەیاندنی خۆماڵی و بیانی باسمان كراوە، بیرۆكەكەی لەلایەن خۆمەوە بەرجەستە بوو، پێموایە كارێكی تازەیە و ئێستاش بۆتە شوێنێكی گەشتیاری.
Top