میوزیك یەكێكە لە جوانترین هونەرەكانی ژیان، وێڕای ئەوەی مرۆڤ بەردەوام حەز بە گوێگرتن لە میوزیك دەكات، كەچی گیاندارانیش بەو هونەرە كاریگەر دەبن، وەك لە زۆربەی سێرك و نمایشەكان گیانداران و ئاژەڵان لەگەڵ نۆتەكانی میوزیكدا سەما و جوولەی جۆراوجۆر دەكەن، پۆل پارتۆن میوزیكژەنی پیانۆی بەریتانی، پێیوایە كە گیاندارانیش مافیانە گوێ لە میوزیك بگرن، پۆل تەمەنی(57) ساڵە، لە سەردانێكی بۆ وڵاتی تایلەند كاتێك میوزیكی بە ئامێری مۆبایلەكەی لێدەدا، لەولاوە فیلێكی گەورە لەگەڵ دەنگی میوزیەكە سەمایەكی بچووكی دەكرد، پۆل دواتر پیانۆی بۆ ئەو فیلە هێنا و دوای ژەنینی چەند پارچە میوزیك، كاردانەوەی فیلەكە بە سەماكردن دەستی پێكرد، ئەو فیلە لە باخچەی ئاژەڵانی نیشتمانیی تایلەند دەژی و ناوی لێ نراوە: (لامدوان)، پۆل بۆ ئەوەی بیرۆكەكەی بسەلمێنێت، پیانۆی بۆ ئەو فیلە بردووە و میوزیكی بۆ ژەنیوە و وێنەشیان بە یەكەوە گیراوە.