ئیرین بانكستۆن، یەكێكە لە وێنەگرە پڕۆفیشناڵەكانی وڵاتی ئەمریكا، زۆربەی كارەكانی بە سەرنجڕاكێش و سەیر دەناسرێت، چونكە وێنەكانی پێچەوانەی سرووشت و ژیانن، دواجار ئەو وێنەگرە ئافرەتەی لە ویلایەتی تێكساس دەژی، هەڵسا بە وێنەگرتن بۆ ئاهەنگی زەماوەندی دوو سەگ، ئەوەی سەیرە لە پێشوودا كاری وێنەگری بۆ رۆژی هاوسەریی دوو باڵندە كردبوو، لەم ئاهەنگەشدا بووك و زاوای سەگ بە جلی سپی و رەش رازاندۆتەوە، لەگەڵ دانانی كێك و بانگهێشتی میوانان و ئامادەبووان، ئەگەر لە دوورەوە سەیری ئەو ئاهەنگەكەت كردایە، خەیاڵت بۆ هاوسەری گیانداران نەدەچوو، وێنەكانیشی لە زۆربەی دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكرایەوە و بووە هەواڵێكی سەرەكیی میدیا و خەڵك.