دابونەریتە جیاوازەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیری

دابونەریتە جیاوازەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیری
لە هەر شوێنێکی جیهان بۆ بۆنە و ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری دابونەریت و کەلتوری جیاواز هەیە، بەپێی ئاستی رۆشنبییری و بیرکردنەوەی ئەو وڵاتە دەگۆڕێت، لەمبارەیەوە گۆڤاری "ئینسایدەر" هەندێک لە دیاردە جیاوازەکانی هاوسەرگیری نیشاندەدات:

فلیپین، لەپێناو هاوسەرگیریەکی باش و سەرکەتوو، بوک و زاوا دوو کۆتری سپی ئازاد دەکەن و هەڵیاندەفڕێنن بە ئاسماندا.

ئەڵمانیا، لە ئاهەنگەکەدا میوانەکان پاش کۆتای هاتنی ئاهەنگەکە هەڵدەستن بە شکاندنی قاپەکان و کێشانی بە زەویدا، باوەڕیان وایە هۆکارێکە بۆ لابردنی ڕۆحی شەرەنگێزی و خراپە، پاشان بوک و زاوا هەڵدەستن بە پاککردنەوە وەک ئاماژەیەک بۆ توانای بوک و زاوا و پەیوەندیان لەگەڵ خەڵکدا.

گواتیمالا،لە کاتی هاتنی بوک و زاوا دا بۆ ئاهەنگەکە دایکی بوک هەڵدەستێت بە شکاندن یان کێشانی چەند زەنگۆلەیەکی پر لە دانەوێڵە بە زەویدا، لەپێناو پتەوبوونی پەیوەندی هاوسەرگیری.

ڤەنزوێلا، جیاواز لە هەموو دابونەریتەکانی دیکە، بوک و زاوا لە ئاهەنگەکەدا رادەکەن، ئەگەر کەسێک نەیتوانی بیانگرێت و تا شوێنی مەبەست سەرکەوتن، مانای وایە پەیوەندیەکی سەرکەتوویان دەبێت و ئاسوودە دەبن.

هۆزی ماسای، لەئاهەنگی هاوسەرگیریدا خەڵکی ماسای لە کینیا و تەنزانیا، باوکی بوک تف لە ڕووی کچەکەی دەکات، بۆ ئەوەی خێروخۆشی و بەرەکەت بکەوێتە ماڵیەوە.

ئینگلتەرا، ئەم شێوازە زیاتر باوە لە جیهاندا بوکەکە گوڵەکەی دەستی هەڵدەدات، پاشان کۆمەڵێک کچ لە دوایەوە وەستاون هەرکەسێک گوڵەکەی گرتەوە واتا پاش بوکەکە هاوسەرگەری دەکات.



سەرچاوە : خەندان لایف-
Top