رێنمایی بۆ ماكیاژكردن لە كەشی سەرمادا
January 15, 2019
رەنگا و ڕەنگ
سەرەتا پێویستە كریمی دژە وشكبوون و چرچ بەكار بهێنن كە بریتییە لە وردە پۆدرە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی كە پێستیان وشكە، بۆ ئەوانەش كە پێستیان چەورە، دەكرێت ئەو كرێمە بەكارنەهێنن، ئەو كرێمە تەواوی پاشماوەكانی ماكیاژی پێشوو لادەبات. دوای ئەوە پێویستە سیرۆم بەكاربهێنیت، كە كرێمێكە بۆ نەرمكردن و تەڕكردنی خانەكانی پێستت گونجاوە، هەوڵبدە دواتر پرایمەر بكەیتە بەشێكی سەرەكیی ماكیاژەكەت، چونكە دەبێتە تەنێكی بەرگریكار لە بەرامبەر سەرما، ههروهها كرێمی پرایم پێستت لە وشكی دەپارێزێت و كاریگەری لەسەر ماددەكانی ماكیاژیشت دروست ناكات .ئەوانەی پێستیان چەورە پێویستیان بە كرێمێكی گونجاو بۆ پێست دەبێت، تا چەوری پێست بپارێزێت و نەهێڵێت زیاتر چەورتر بێت، وا چاكە كرێمەكانی وەرزی سەرما كرێمی شل بن، نەوەك وشك، گرنگترین رێنمایی بریتییە لەوەی كە لە كاتی ماكیاژكردندا نابێت پەنجەكانت بەكاربهێنیت، بەڵكو چاكترە بە فڵچە و بلێندەر ماكیاژەكەت بكەیت.
