هێلکەیەک لە کتێبی گینس تۆمار کرا.

هێلکەیەک لە کتێبی گینس تۆمار کرا.
بەهۆی ئەوەی زۆرترین لایکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بۆ کراوە، هێلکەیەک لە کتێبی ژمارە پێوانەییەکان (گینس) تۆمار کرا.



رۆژی 4-1-2019، هەژمارێک بەناوی (world_ecord_egg) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، بەبێ هیچ روونکردنەوەیەک، وێنەی هەڵکەیەکی بڵاو کردەوە.



لە ماوەی 11 رۆژدا، زیاتر لە 39 ملیۆن و 200 هەزار کەس وێنەکەیان لایک کردووە و بەمەش بووەتە خاوەن ژمارەیەکی پێوانەیی.



بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، بەهۆی تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی، هێلکەکە لە گینس وەک خاوەن ژمارەی پێوانەیی لایک، تۆمار کراوە.




سەرچاوە:basnews
Top