هاووڵاتییانی وڵاتێك ساڵانه 1300 كوپ چای ده‌خۆنه‌وه
January 13, 2019
رەنگا و ڕەنگ
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ)ی توركی نووسیویه‌تی: "به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ر هاووڵاتییه‌كی توركی ساڵانه 1300 كۆپ چا ده‌خواته‌وه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش له جیهاندا زۆرترینه".
ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی: "له‌لایه‌ن لێژنه‌ی چای جیهانی ناوی توركیا به پله‌ی یه‌كه‌مین هاتووه له خواردنه‌وه چا".
سردار شاهین، به‌رپرسی چایخانه‌كانی توركیایه، ئه‌و ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان خواردنه‌وه‌ی چا له وڵاتی توركیا به‌ره‌و زیادبوونه، له وه‌زری هاوین هاووڵاتییان رۆژانه 3 بۆ 5 كوپ چایان ده‌خوارده‌وه، به‌ڵام له وه‌زری زستاندا هه‌ر هاووڵاتییه‌كی توركیا ڕ‌ۆژانه 10 كوپ چا ده‌خواته‌وه".
سەرچاوە:basnews
