كەللە شاخی فیل

كەللە شاخی فیل
هەندێ جار دیاردەی سرووشتی و شێوەی شاخ و داخەكان دەبنە مایەی سەمەرەی مرۆڤ، بەتایبەت كاتێك شێوەیان دەچێتە سەر شێوەی گیاندار، یان ئەندامێكی جەستەی مرۆڤ، وەك ئەو كەللە شاخەی دەكەوێتە وڵاتی سعودیە، كە شێوەی وەك فیلێكی گەورە وایە. ئەو شاخە دەكەوێتە شاری (عەلا) لە بیابانەكانی رۆژئاوای ئەو وڵاتە، ئەو ناوچەیە بە كەنداوی (هێمای) ئیسلەندی ناسراوە، كە بە چیای فیل ناسراوە، بە دووری (10) كیلۆمەتر لە شاری عەلاوە دوورە، بەرزیی ئەو شاخە (50) مەترە، لە هەر لایەك سەیری بكەیت وەك فیلێكی گەورە دەكەوێتە بەرچاو، كە كەللە شاخەكە لە بەشی پێشەوەدا رماوە و بەم چەشنە دیمەنی دەم و لووتی فیلێك نیشان دەدات. ئەو شوێنە بۆتە سەرچاوەی گەشتوگوزار، كە خەڵكی ئەو وڵاتە و گەشتیاران لە وڵاتانی دیكە بۆ بیبنی كەللە شاخی فیل سەردانی دەكەن و وێنەی یادگاری لەگەڵدا دەگرن.
Top