خشل و ئێكسسوارەكان لە وەرزی سەرمادا كەمتر بەدیار دەكەون، چونكە جلوبەرگەكان رێگرن لە دەرخستنی ئێكسسوارەكان، بەڵام هەندێ لەو ئێكسسوارانە جلەكان نایانگرێتەوە و هەردەم بە دەرەوەن، بۆ نموونە بازنی دەستەكان و گوارە، هەمیشە بەرچاون، بۆیە تا دەتوانی لەو وەرزەدا گرنگی بە گوارە و بازن بدە. بازن چەشنێكی جوانی خشل و ئێكسسوارە، جگە لە جوانییەكەی، هەروەها زرینگە خۆشەكانیشی سەرنجی هەمووان رادەكێشێ، لەوە جوانتر نییە، كاتێك خانمێك دەستە بازنێكی جوانی لە دەست دەبێ و بە بریقە و زرینگەكانی، دەستەكانی جوانتر دەكەن، بەڵام لە مۆدی زستانەدا، باوی گوارەی گەورە و تاك بازنێكە، هەروەها لەلایەن تۆڕیی جوانكاری (ئیمپرێس- Impress) ئاماژەیان پێكردووە، كە جوانترین مۆدی بازن لەو وەرزەدا،بە ناوی (خۆشی و خۆشەویستی سیلڤیستەر- Silvester happy &love) ناسراوە، ئەم مۆدە برییتییە لە تاكە بازنێكی گەورە و ئەستوور و هەروەها گوارەیەكی ناسك و درێژ، ژێرەوەی ئەو جۆرە مۆدەیە لە رەنگی زەردە و لە سەرەوەش بە نەخشی كریستاڵ و وردە زیوی بچووكی رەساسی و رەنگی ئەڵماس رازاوەتەوە.