هێلكە سەیرەكان

هێلكە سەیرەكان
مرۆڤ زیاتر هێلكە مریشك و قاز و مراوی دەخوات، كەچی هێلكەی زۆربەی باڵندە و گیانداران دەكرێت نۆش بكرێن، هەندێ لەو هێلكانەی دەكرێت بخوردرێن، مرۆڤ بیریشی بۆ نەچووە، لە هەندێ وڵات هێلكەی گیانداران لەگەڵ خواردندا دادەنرێت، تەنانەت ئەو هێلكانە هێندە بچووك و سەیرن ئاخۆ چۆن مرۆڤ دەتوانیت بیخوات، وەك هێلكەی: مێروولە، خشۆكی حەلەزۆرن، نرخی هەر ژەمێكی هێلكەی ئەو دوو گیاندارە لە وڵاتی ئیتاڵیا بە (90) دۆلارە، هێلكەی باڵندەی (ئیمۆی) ئوستراڵی سەیرە، كە رەنگی سەوزە و بە (90) دۆلار بە خەڵك دەفرۆشرێت، هێلكەی باڵندەی (نەورەس)، بە (9) دۆلارە، وەك كرێم وایە، هێلكەی (كیسەڵ) دەبێ بیكولێنرێت ئینجا نۆش بكرێت، لە وڵاتی فلیپین هێلكەی تیمساح بەناوبانگە لەگەڵ سەوزە و میوە دادەنرێت. دواجار كە هێلكەی (شارك)ی قرشە، تامەكەی هاوشێوەی هێلكەی مریشكە.
Top