خانمان ئەم دەستەواژانە بەرامبەر بە خەسووەکانتان بەکارمەھێنن

خانمان ئەم دەستەواژانە بەرامبەر بە خەسووەکانتان بەکارمەھێنن
زۆربەی خانمان ھەست بە دڵەڕاوکێی دەکەن لە ڕووی ھەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خەسووەکانیان، بەوەی کە ترسیان ھەیە پەیوەندییەکەیان بگۆڕێت بۆ پەیوەندییەکی دژایەتی.

بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕانی بواری خێزان پێیان وایە چەند دەستەواژەیەک کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندی نێوان خانمان لەگەڵ خەسووەکانیان، بەوەی ڕەنگە تووشی ناکۆکیان بکات.

ئەم دەستەواژانە بەرامبەر بە خەسووەکانتان دەرمەبڕن:

*کوڕەکەت زۆر ڕۆمانسییە: ئەم دەستەواژەیە وا دەکات ئیرەیی پەیدا بکات لەسەر کوڕەکەی.

*کوڕەکەت زۆری خۆش دەوێم: ئەم دەستەواژەیە وا دەکات ڕکابەرایەتیت زیاد بکات، بەوەی دایکەکە وا ھەست دەکات کوڕەکەی خۆشی ناوێت.

*لە ئێستەکەوە نامەوێ پەروەردەی منداڵەکانم بکەیت: داپیرە بەردەوام وەکو پاڵپشتییەکە بۆ نەوەکانی، بۆیە ھەرگیز ئەم دەستەواژەیە بە ڕووی خەسووەکانتان بەکارمەھێنن.

*پەیوەندیت بە منداڵەکانم نەبێت: ئەم دەستەواژەیە وا دەکات منداڵەکانتان لە ھەست و سۆزی داپیرەیان بێ بەش بن، بۆیە پێویستە لەسەرخۆ بن و بەم دەستەواژەیە خەسووەکانتان شەرمەزار مەکەن.

*کوڕەکەت باش پەروەردە نەکردووە: ھەتا ئەگەر ناکۆکییەکانت لەگەڵ ھاوسەرەکەت زۆر زیادی کرد، پێویستە ئەم دەستەواژەیە بەڕووی خەسووەکانتان بەکارمەھێنن، چونکە ھەست بە گوناە دەکەن.

*تۆ خۆت لە شتە تایبەتەکان ھەڵدەقورتێنیت: ئەگەر خەسووەکانتان خۆیان ھەڵدەقورتێنن لە کارە تایبەتەکان، ئەوا ھاوشێوەی دایکتان سەیری بکەن، لەگەڵ ئەوەیشدا بەرژەوەندییەکانی خۆتان بزانن.

كەی مەگەزین
Top