دایکان و باوکان پێویستە چی بکەن لەکاتی دواکەوتنی قسەکردنی منداڵەکانیان؟

دایکان و باوکان پێویستە چی بکەن لەکاتی دواکەوتنی قسەکردنی منداڵەکانیان؟
ئەگەر لە دۆخێکدا دایکان ھەست بە دواکەوتنی قسەی منداڵەکانیان بکەن، بە دۆخێکی زۆر دەگمەن دانانرێت، بەھۆی ئەوەی لە زۆربەی کاتدا بە ئاسایی دادەنرێت، بەڵام ئەگەر درێژە بکێشێت، پێویستە چەند ھەنگاوێک ئەنجام بدەن.

لەکاتی دواکەوتنی قسەی منداڵەکانتان ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکەن:

*سەرەتا ڕاوێژ بە پزیشکی تایبەتی بواری منداڵان بکەن.
*دەتوانن بۆ ئەم مەبەستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی بواری قوڕگ و لووت و گوێ بکەن.
*چەند نموونەیەک لە چەند قسەیەکی دیاریکراو فێری منداڵەکانتان بکەن، تاکو تووشی شڵەژان نەبن.
*پێویستە بەڕێگەیەکی ناڕاستەوخۆ وشەکانی منداڵەکەت ڕاست بکەیتەوە، بە دووبارە کردنەوەی وشەکان.
*لەڕێگەی چەند وشەیەکی دیاریکراو پاڵپشتی بۆ دەربڕینی وشەکانی منداڵەکانتان بکەن.
*ڕێگە بدەن منداڵەکانتان لە تەمەنێکی بچووکدا لەگەڵ منداڵانی دیکە تێکەڵاو بن، ھەروەھا ڕاھێنانی ماسولکەیەش بۆ لەشیان ئەنجام بدەن.

محمد سلێمان

كەی مەگەزین
Top