زۆربەمان ئەپلیكەیشنی سەرەكیی (وای فای – wifi) لە مۆبایل و كۆمپیوتەر و ئامێرەكاندا بەكاردەهێنین، كە بریتییە لە شەپۆلێكی لەرەلەر، بە رێگای ئەو شەپۆڵەدا زانیاری و داتا دەگوزارێتەوە، رەنگە بیرمان بۆ ئەوە چووبێت ئاخۆ شێوەی وای فای چۆنە كە بەچاو نابینرێت، قوتابییەكی بواری تەكنەلۆژیا لە زانكۆی (نیو كاسڵ)ی بەریتانی، توێژینەوەی لەسەر شێوەی شەپۆلەكانی وای فای كرد، ئەو قوتابیە ناوی (لویس هێرنان)ـە و پڕۆژەكەی بریتییە لە گۆڕینی لەرەلەرەكانی نەبینراوی وای فای بۆ شێوەی رەنگەكان، دوای ئەوەی لەرەلەرەكانی وای فای رەنگ كرد، لە تۆڕێكی رەنگیدا دەركەوت، سەرەتا ترسێك لە دڵی نیشاندا، چونكە شێوەی لەرەلەرەكانی وای فای هاوشێوەی شەبەحێك وایە، كە تۆڕی وای فای لە دەوروبەری ئەو ئامێرە كۆدەبێتەوە ئەگەر سەرچاوەی وەرگرتنی وای فای نەبێت، ئەگەر سەرچاوەیەكیش هەبێت، شەپۆلەكان بەرەو ئەو شوێنە دەچێت كە سەرچاوەیەكی وەك ئەوی تۆپەڵە رووناكییەكی رەنگاوڕەنگ بێت.