با ماكیاژەكەت هەردەم سادە بێت
April 29, 2017
رەنگا و ڕەنگ
- سەرەتا كرێمی تەڕ لە دەم و چاوت بدە، بۆ ماوەیەك كرێمەكە بهێڵەوە تا پێستی روخسارت تەواو كرێمەكە دەمژێ و هەرچی وردە خاڵ و چاڵی بچووك هەیە پڕی دەكاتەوە.
- باشترە كرێمەكە بە ئەسفەنجی ماكیاژ لێبدەیت، نەوەك بە فڵچە، تا بە جوانی لەسەر پێستت بنیشێت.
- كاتێك دەتەوێ پێستت جوان بێت، پێویستە پۆدرەی تۆخ بەكاربهێنێت بۆ كوڵمەكانت، هەروەها دوور بكەوە لە پۆدرەی سادە، ئەگەر پۆدرەكەش لە شێوەی كرێم بوو، سەرەتا كرێمەكە لێبدە ئنجا پۆدرەكە.
- گرنگە كە ماكیاژەكەت سادە و ناسك بێ، مەرج نییە بۆیەكان بە تۆخی لێبدەیت، چونكە تا چەند ماكیاژ سادە بێت، ئەوەندە زیاتر جوانتر دەبێت.
- تا ماكیاژەكەت سادە بێت، دەبێ رەنگەكان لە یەكتر نزیك بن و رەنگەكانیش زەق مەكە، چونكە هەر رەنگێكی تۆخ ماكیاژەكەت تێكدەدات.
