مەرج نییە نمایشەكانی تەنیا لە تابلۆی بە نرخ و گرانبەها بن، بەڵكو هەندێ جار بیرۆكەیەكی سادە دەبێتە نمایشێكی بەناوبانگ و سەرنجی هەمووانیش رادەكێشێت، وەكو نەخشەكانی ئەو ئافرەتە نیوزلەندییەی، كە توانی بە بیرۆكەیەكی سادە، جەماوەرێكی بەرچاو لە نمایشەكەیدا ئامادە بن. ئەو خانمە ناوی (كریستی لویس)ـە و یەكێكە لە بەهرەدارترین دایكەكان، رۆژێك لە ماڵدا دەبێت و روخساری منداڵەكانی بە نەخشی جۆراوجۆر رەنگین دەكات، تەنانەت وەك كەسایەتییە بەناوبانگەكانی نێو فیلمە ئەنیمەیشنەكان دەركەوتن، هەر ئەوەش وای كرد كە نمایشێكی بچووك بكاتەوەو بە رەنگینی و نەخشی سەر روخساری منداڵەكانی، بەمەش بووە جێگەی سەرنجی میدیاكاران و ئامادەبووان لە نمایشی روخساری منداڵەكانیدا راكێشا.