هەندێک ڕێنمایی گرنگ بۆ قژ لوولەکان
April 26, 2017
رەنگا و ڕەنگ
بەپێی هەواڵێکی پێگەی hayatouki پێویستە خاوەن ئەم جۆرە قژانە خزمەتی زیاتری قژیان بکەن، پاشان هەوڵبدەن بە پێکهاتەی سروشتی پارێزگاری لە قژەکەیان بکەن.
زەیتی گوێزی هیندی:
خاوەن قژە لول و بژەکان و وشکەکان زۆر پێویستیان بە ماسکی ئەم جۆرە زەیتە هەیە، چونکە باشترینە جۆری زەیتە و دەتوانی لەپاش خۆشتن بیدەیت لە قژەکەت، ئەگەر قژەکەشت وشک نیە زۆر و ئاساییە ئەوا دەتوانیت وەک ماسکێک هەفتانە چەند کاتژمێرێک بەکاریبهێنیت.
برینی قژەکەت:
هەمیشە قژی وشک و لول زوو ماندوو دەبێت، هەر بۆیە پێویستە زوو زوو خوارووی قژەکەت ببریت تا بەهێز بێتەوە، لایەنی کەم مانگی جارێک.
هەوڵبدە لەکاتی داهێناندا شانەی تەختەی دان پان بەکاربهێنیت، پاشان خێرا لەسەرەوە بۆ خوارەوە قژەکەت دامەهێنە، هەوڵبدە لەپێشدا خوارووی یان بەشە ئاڵۆزەکانی دابهێنە دواتر بەشەکانی دیکە، چونکە قژت دەپچرێت.
پارێزگاری لە قژەکەت بکە بە بەکارهێنانی ماسکی سروشتی باش و خواردنی تەندروست وەک ماسی و میوە هێلکە و سەوزە.
بەرکەوتنی تیشکی گەرمی بەهێزی خۆر و قژت، زیانی هەیە و پێویستە پارێزگاری لێ بکەیت، بە بەکارهێنانی کرێمی تایبەتی دژە خۆر.
خەندان
