باخچەی هەڵواسراوی ستوونی

باخچەی هەڵواسراوی ستوونی
لە سەردەمی كۆنی عێراقدا، باخچە هەڵواسراوەكان هەبوون، ئەو جۆرە باخچەیە لە وڵاتی چین دووبارە كراوەتەوە، كە كۆمەڵێك باڵەخانەی بەرزی ئەو وڵاتە لە شاری (نانجێنگ) بە گژ و گیا و گوڵ و گوڵزار رازاوەتەوە، ئەو پرۆژەیە بە مەبەستی پاككردنەوەی ژینگەو زیادكردنی رێژەی ئۆكسجین لە هەوادا كراوە، ئەوەش بیرۆكەی ئەندازیارێك بە ناوی (ستیفانۆ بۆیری) كە بریتین لە چەندین باڵەخانەی بەرز و بەرزی یەكێكیان دەگاتە (199) مەتر بەرزی و باڵەخانەی دووەمیش دەگاتە (107) مەتر، لەو دوو باڵەخانەیەدا نزیكەی (1000) بڕە دار و گوڵ و گوڵزار چێنراوە، هەروەها زیاتر لە (2500) گژو گیای بچووك روێندراون، تا شێوەی وەك باخچەیەكی هەڵواسراوی ستوونی بێت. ئەو دوو باڵەخانەیە بریتین لە هۆتێلێك كە (247) ژووری تێدایە، هەمان ئەو بیرۆكەیەش لە شاری میلانی ئیتاڵیا بەجێ گەینراوە بۆ پاراستن و پاككردنەوەی ژینگە، بیرۆكەكە جگە لەوەی سەركەوتوو بووە، هەروەها دیمەن و سیمایەكی جوانی بەو شارە بەخشیوەو بۆتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران و خەڵكی وڵاتی چین.
Top