وەرزی بەهار، بە وەرزی رەنگاڵە و پشكۆی گوڵ و خونچە ناسراوە، بە رەنگی وەنەوشە و سەوز و سووری سەر گوڵەكان دیارە، كاتێك خونچەی گوڵەكان سەر دەردێنن، هەر یەكە بە رەنگێك خۆی نیشان دەدات، ئەو كۆمەڵە رەنگە ئەو وەرزە جوانتر و سەرنج راكێشتر دەكەن، ئەو رەنگانەی لەو وەرزەدا جێگەی بایەخن بۆ زۆربەی كەرەستە و جل و ماكیاژی خانمان ئەوانەن : وەنەوشەیی، پەمەیی، سوور، جەرگی، شین، شەزری، ئەوانە كۆمەڵە رەنگێكن، هەر هەموویان لەگەڵ هەر كەرەستەیەك جوان و سەنگینن، كاتێك خەریكی ماكیاژ دەبیت، بە تایبەت دەتەوێ رەنگێك بۆ پشتە چاوت هەڵبژێری، بیر لە جوانی رەنگەكانی بەهار بكەرەوە، یەكێك لەو رەنگانە هەڵبژێرە، ئەگەر ویستت ماكیاژەكەت سادە بێ، رەنگی شینی ئاسمانی لە پشتە چاوت بدە، یان ئەگەر ویستت پشتەچاوەكانت زۆر سەنج راكێش و دیاربن، رەنگی وەنەوەشەیی بەكاربهێنە، تەنانەت ئەگەر ویستت دیمەنی پشتەچاوت هێمن بێت، وا چاكە رەنگی سەوز و پەمەیی لە پشتە چاوەت بدەیت و ئنجا دەزانی رەنگی بەهاری لە ماكیاژەكەت چەندە جوانە.