وێنەی گیاندار و زیندەوەرانی بچووك

وێنەی گیاندار و زیندەوەرانی بچووك
گۆی زەوی پڕە لە زیندەوەرو گیانداری بچووك، هەندێكیان بە چاو نابینرێن، زیندەوەری واش هەیە كە تەنیا دەبینرێن و شێوەی لەلایەن مرۆڤەوە ئاشكرا نییە، هەر بۆیە كۆمەڵێك زانا لە رێگوی میكرۆسكۆپەوە شێوەی ئەو زیندەوەرو گیاندارانەیان گەورە كردووە كە رۆژانە بەرچاومان دەكەون، لەوانە: مێروولە، جاڵجالۆكە، پەنجەماسی، میكرۆب، بەكتیریا، هەموو ئەوانە ئەگەر لە نزیكەوە سەیریان بكەیت، جێگەی سەرنجن، تەنانەت باوەڕ ناكەی ئەو شێوانە روخساری زیندەوەران و گیانداران بن، ئەو ئامێرەی وێنەی زیندەوەرانی پێیگیراوە، ناوی (DSLR) كە توانای گەورەكردنی زیندەوەرانی بە (500) جار ئەوەندەی خۆی هەیە. ئەو زیندەوەر و گیاندارانەی لەو وێنانە دیارن بریتین لە: هێلكەی پەپوولە، پارچەیەك ستیل، روخساری جاڵجالۆكە، قاچەكانی تەیارۆكە، پارچەیەك بەكتیریا، نموونەی میكرۆبێكی بچووك، مێش و مەگەز، هەنگ. رەنگە هەندێ لەو زیندەوەرانەمان بەدڵ نەبێ، بەڵام كاتێك بەو شێوانە دەیانبینین لەلامان خۆشەویست دەبن.
Top