باوترین بۆن و بەرامەكان بۆ گەشت و سەیران

باوترین بۆن و بەرامەكان  بۆ گەشت و سەیران
لە وەرزی بەهاردا، بەهۆی خۆشی كەشوهەوا و سەوزایی دەشت و دەر و چیاكانی كوردستان، زۆربەی خەڵك لەو وەرزەدا گەشت و سەیران دەكەن، تا بە دیمەنە جوانەكانی شاخ و دار و باری سروشت ئاشنا بن، بەم جۆرە خانمانیش خۆیان بە جوانترین جل و پۆشاكەكانیان پۆشتە دەكەن و هەر یەكە مۆدێكی ناوازەی جلەكانی لەبەر دەبێ، جگە لەوەی كە ماكیاژێكی ناسكیش بۆ روخساریان دەكەن، وێڕای ئەوەش پێویستیان بە بۆن و بەرامێكی خۆش دەبێت، تا بە درێژایی رۆژ لەسەر جەستەیان بمێنێتەوە. تۆی خانمیش كاتێك لەبەر تیشكی هەتاودا دەبی، لەوانەیە گەرمات ببێ و بۆنیشت تێكبچێت، بەڵام ئەو جۆرە بۆنانە بۆ كەشی گەشت و سەیران گونجاون، چونكە ماوەیەكی زۆر دەمێننەوە و دژەهەتاویشن، كە بریتین لە:
بۆنی - Kate Spade كە بە (Walk On Air) ناسراوە، بە بۆنی یاسەمین و گەڵای گوڵی وەنەوشە و خۆخ بەناوبانگە، وەك بۆن و بەرامی سرووشتییە. جۆرێكی دیكەش (Dolce & Gabbana) لە بۆنەكانی دار و باری (سروو)ی ئیتاڵییە و بۆنێكی سرووشتی هەیە. هەروەها ماركەی (Prada) بۆنێكی دیكەی بە ناوی (Infusions De Prada De Rose ) ئامادەكردووە كە بۆ وەرزی بەهار تەرخانكراوە، دوا بۆنە گونجاوەكان بۆ وەرزی بەهار بریتییە لە (Calvin Klein) بە ناوی (CK One) بۆنێكی خۆش و سەرنجڕاكێشە بۆ گەشت و سەیران.
Top