چۆن پێستت جوانتر دەبێت

چۆن پێستت جوانتر دەبێت
زۆربەی كچان بە دەست گرفتەكانی پێستی دەم و چاویان دەناڵێنن، چونكە جۆرەها پەڵەی بچووك و خاڵی رەش لە سەر و چاویان دەردەكەوێ، ئیدی ئۆقرەیان نامێنێـت و نازانن چی بكەن، كە ئەو گرفتانە لەگەڵ گۆڕانكاری كەش و هەوا، یان بەكارهێنانی داو و دەرمانی نەشیاو بۆ پێستت، سەر هەڵدەدەن. زۆربەی كچان و خانمان پێستیان چەورە، تەنانەت بە سانایی دەتوانن رێژەی چەوری بەسەر رووخساریان ببینن، بۆ ئەوەی لەو گرفتە نەشیاوانە رزگارت بێت، دەتوانی ئەو رێگایانە بگریتە بەر تا پێستت لەم وردە خاڵ و پەڵانە بەدوور بێت، و تەنانەت جوانتریش دەبێت ئەگەر پەیڕەوی ئەو خاڵانەی خوارەوە بكەیت :
- پاككردنەوەی رۆژانەی پێستی دەم و چاوت، كە ئەوە گرنگترین هەنگاوە، دەتوانی تەنیا لە ئاوی شلەتێن دەم و چاوت بشۆیت، بەبێ بەكارهێنانی سابوون و شامپۆ، تەنانەت رۆژانە (3 تا 4 ) جار دەم سەر و چاوت بشۆ.
- بەر لە هەموو ماكیاژكردنێك، دەم و چاوت بشۆ، پاشان بۆ ماوەی (10) خولەك بوەستە تا وشك دەبێتەوە و ئنجا ماكیاژ بكە.
- هەوڵبدە جۆری پێستت بناسی و بزانی چ جۆرە داو و دەرمانێكی لەگەڵ دەگونجێ، چونكە هەندێ جار بەهۆی بۆیەی هەڵەوە، پێستی روخسارت تێكدەچێت.
- واچاكە رۆژانە بە ئاوی گوڵ پێستت پاك بكەیتەوە، كە بە بەكارهێنانی پارچەیەك پەموو، كە پەمووكە بە ئاوی گوڵ تەڕ بكە و پاشان لە پێستی دەم و چاوتی بدە.
- باشتریشە جار جار ماسكی سرووشتی لە كەرەستەكانی میوە و سەوزە بكەیت، كە ئەوەش هەفتانە جارێك بێت بۆ پێستی روخسارت بە سوودە.
- جار جارەش مەساجی پێستی دەم وچاوت بكە، بە پەنجەكانت و بە جووڵەی بازنەیی لەسەر پێستت بخوولێنەوە، تا خانەكانی پێستت چالاك و پاك ببنەوە.
Top