دووانەكان، هەمیشە بەیەكەوە لە دایك دەبن، بەڵام لێكچووەكان هەر یەكە لە دایكێكدا دێنە سەر دنیا، جار جارەش بە رێكەوت یەكتر دەبیننەوە، ئەگەرچی هاوشێوەكان بە دەگمەن دەگەنە یەكتر، بەڵام جار جار دەكەونە بەر چاوی یەكتر و ئاشنای یەكتر دەبن. دیارترین ئەو دووانە ژمارەیەكی زۆرن كە بە رێكەوت یەكتریان دۆزیوەتەوە، وەك: هەردوو هاوشێوە (ماددی و ئەمبەر) یەكتریان دۆزیەوەتەوە كە تەمەنی یەكێكیان (23) ساڵە و ئەوەی دیكە (22) ساڵە، هەمان شێوەی یەكتریان هەیە، كە ماددی خەڵكی واشنتۆنە و ئەمبەریش و خەڵكی وڵاتی ئوستڕالیایە، دواجار لە وڵاتی ئەمریكا یەكتریان دۆزیوەتەوە و ئێستاش هاوڕێن و تا بە وردی سەیریان نەكەیت لە یەكیان جیاناكەیتەوە.