هەندێک شێوازی ئاسان بۆ لولکردنی قژ
April 12, 2017
رەنگا و ڕەنگ
ئامێرە گەرمیەکان زیانی هەیە و دەبێتە هۆی سوتاندن و هەڵوەرینی قژت، بۆ ئەوەی خۆت لەم کێشەیە ڕزگار بکەیتڕێگایەکی نوێ و ئاسانتر هەڵبژێرە بۆ گۆڕینی قژت بۆ لول، پێش خەوتن دەتوانیت بەیەکێک لەم شێوازانە بیبەستیت و بەیانی بیکەیتەوە.
تاگی قوماشی داخراوی بدە لە قژت و قژەکەتی پێوە بابدە یان لول بدە، دواتر قژت بەشێوازی لولی کراوە بێ ئەوەی بەشی سەرەوە لول بێت ڕادەوەستێت.
قژەکەت بەش بەش بکە، دواتر بەشەکان لول بدە وەک تۆپ و بە تەوقەی رەش توندی بکە.
تیشێرتێک بهێنە و لوولی بدە، پاشان لەبەشی سەرەوەی سەرت ڕایگرە و قژتی پێوە لول بدە وەک وێنەکە، دواتر لوولێکی کراوەی زۆر جوان دەردەچێت.
قژت بکە بە دوو بەشەوە هەر بەشێک لەلایەکی سەرت لولبدە و توندی بکە.
قژەکەت بە پارچە قوماشی باریک لول بدە و توندی بکە، پاشان دوتار بیانکەرەوە.
خەندان
