ئەگەرچی شاجوانی گەوران هەیە، بەڵام دەستنیشانكردنی خانمە كیژۆڵە جوانەكانیش بووەتە شتێكی پێویست، چونكە جوانی بۆ هەمووانە و تەنیا بۆ خانمانی گەورە نییە. هەر بۆیە لە دواهەڵبژاردنی جوانترین كچی بچووكدا، نازناوەكە بە كچێكی ناسك و نازداری رووسی بەخشرا، ئەو كیژۆڵەیە ناوی (كریستینا بیمینۆڤا)یە، تەمەنی (12) ساڵە و ئێستا وەك نمایشكارێكی بچووك مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن. كاتێك تەمەنی (3) ساڵان بووە، جوانییەكی سەرسامی هەبووە و ئەوەی سەیری بكردایە، دەیگوت لە داهاتوودا دەبێتە شاجوانی جیهان، یان جوانترین نمایشكار. تا ئێستا چەندین ماركەی جیهانی وەك: دۆر و ئەرمانی و رۆبێرتۆ كاڤانی و بینیتۆن، لە ئێستاوە جلوبەرگ و ستایلەكانی بە خۆڕایی بۆ كچە رووسییە دەكەن، تا لە داهاتوودا ببینە سپۆنسەری ئەو خانمە بچووكە جوانە. تەنانەت لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیش هەوادارێكی زۆری هەیە، بەڵام حەز و ئاواتی كچە بچكۆڵەكە ئەوەیە ببێتە مامۆستا و وانە بڵێتەوە، نەوەك بەو جوانییەوە روو لە نمایش و بواری شاجوانی بكات.