كراسی درێژ، یان ئەوەی بە فوستان ناسراوە، یەكێكە لە ناودارترین مۆدەكانی جلوبەرگ، هەروەها پۆشاكێكە لەلایەن هەموو ئافرەتان خۆشەویستە و ویستی لەسەرە، ئەو كراسانە دەكرێت لە زۆربەی بۆنە و یاد و گەشتەكان لەبەر بكرێن، هەندێكیان بە كراسی سەندرێلا، یان عەزی شاجوانەكان ناسراون، شێوازەكانیشی لە نێوان مۆدەكانی بێ قۆڵ و قۆڵدرێژن، هەروەها مۆدێكیان لە بەشی خوارەوەی كراوەیەو شێوازەكەی دیكەیان تەسكەو بەدیی جەستەگرە، لە بارەی نەخش و دیزاینەوە، زیاتر نەخشەكان لە دوو بەشدا دادەنرێن، یان لەسەر سینگی نەخشدار دەكرێت، یان دەتوانیت بەشی خوارەوەی بە نەخش بێت، شین واتسۆن، یەكێكە لە پسپۆڕانی جوانكاری كە لەوبارەیەوە دەڵێ: ئەو مۆدانەی ئێستای كراسی درێژ، یان عەزی، لە نێوان مۆدەكانی پەنجا و حەفتاكانن، بەڵام تەنیا جیاوازییەكە ئەوەیە كە لە پێشوودا دووگمەی گەورەی هەبوون، ئەوانەی ئێستا سادەو ساكارن، خانمان دەتوانن عەزی، یان كراسی درێژ بۆ بۆنە و یادەكان بپۆشن، چونكە جلێكی ناوازەیە لە جوانیدا، هەروەها سەرنجڕاكێشە لە نەخش و شێوەدا.