هەنگاوەكانی چۆنیەتی رێكخستنی كاتەكانی رۆژانەی ژیانت

هەنگاوەكانی چۆنیەتی رێكخستنی كاتەكانی رۆژانەی ژیانت
هەندێ لە ئافرەتان بە دەست ناڕێكیی كارەكانی رۆژانە و كاتەكانی ژیانیان دەناڵێنن، ئیدی هەموو هەوڵی خۆیان بۆ دەدەن، بەڵام باش نابێت و بێزار دەبن، بەتایبەت رێكخستنی كاتەكانی دەوام و كاتی دەرچوون بۆ مەوعیدی تایبەت، ئەمەش كاریگەری لەسەر كەسایەتییان دەبێت و لەلایەن كەسانی بەرامبەرەوە بە كەسێكی ناڕێك دەناسرێن، لێرەوە دەتوانن چارەسەری ئەو گرفتە بكەن:
- كاتێك پێویستە بچیتە شوێنێك، یان كاتت بۆ دانراوە، هەوڵبدە چەند كاتژمێرێك ئاڵارمی كاتژمێر، یان مۆبایل دابنێیتەوە تا بە بیرت بێتەوە كە ئەركێكت لەپێشە، یان دەتوانی بە كەسانی دەورەوبەر بڵێیت كە لەو كاتە ئاگادارت بكەنەوە، هەروەها دەتوانی قڕدێلەیەك لە دەستت بكەیت بۆ بەبیر هێنانەوە.
- بەر لە چوونت بۆ هەر شوێنێك پێویستە ئامادەكاری بكەیت تا لەوێ دوودڵ نەبیت و نیگەرانی كاری دیكەت نەبیت، هەروەها بیر و هۆشت فراوان بكە و سادە بە، تەنانەت بەر لە كارەكەت پێویستە زووتر ئامادە بیت.
- پلانی پێشوەختە لە مێشكتدا دابڕێژە، یان لەسەر كاغەزێك بینووسەوە، تا ئەو كاتی كارەكەت دێت شپڕزە نەبیت و بە ئاسانی پلانەكەت جێبەجێ بكەیت، نەوەك لە پەلە پەلی زۆر شت لە بیر بكەیت، یان ئەنجامی نەدەیت.
پشوودانی پێشت كات و كارەكەت، هەوڵبدە بەر لە چوونت بۆ شوێنی دیاریكراو، یان دەرچوونت، پشوو بدە و تا روخسار و شێوەت سرووشتی بێت، نەوەك شپڕزە بیت و ماندوو دیار بیت، بۆیە بەر لە چوونت بۆ كارەكەت پێویستت بە هەندێك راكشان، یان دانیشتن هەیە.
Top