رۆژانە جیهانی جل و بەرگ گۆڕانكاری بەسەردا دێ و هەرچی مۆد و شێوازی تازەی لێی دەردەكەوێ، بەڵام هەندێ جار جلی وا دەبینین كە پێمان وانییە كەس هەبێت لەبەری بكات، كەچی جەماوەرێكی زۆری هەیە و داوای دەكرێ، هەندێ جاریش دیزاینەرانی جل و بەرگ، جلی ئەوەندە سەیر دیزاین دەكەن، پاشانیش لە نمایشەكاندا بەرهەكانیان بڵاودەكەننەوە، ئەو جلانەش دەبنە مایەی سەرنجی هەمووان، ئەوەی دەیبینن كۆمەڵێك جلی جۆراوجۆرن، كە هەر یەكەیان بە شێوازێك نەخشی بۆ كراوە، تەنانەت شێوەی ئەوەندە سەیرە كەس ناتوانێت لەبەری بكات، ئەو نمایشەی جلە سەیرەكان، لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا كرایەوە، جێگەی سەیرە ئامادەبووانی نمایشەكە بە سەرنج و چاوێكی گەشەوە لە جل سەیرەكانیان دەڕوانی، هەندێكیش داوای ئەو جلانەیان كرد لە دوای نمایشەكە.