كاتێك خانمان روو لە ئێكسسوار فرۆشەكان دەكەن، لەبەر ئەو هەموو چەشنەی ئێكسسوارەكان، سەرشێواو و نیگەران دەبن كە ماوەیەك خەریك دەبن و كەرەستەیەكیان بە دڵ نابێ، هۆكاری ئەوەش لەوەدایە كە لە پێشوودا جۆرە ئێكسسوارێكیان دەستنیشان نەكردووە تا یەكسەر هەڵیبژێرن، بە تایبەت ئەو ئێكسسوارانەی هەردەم بە دەرەوە و دیارن، ئەوەتا تەوقەی پرچ بۆتە كێشەی كچان، ئەگەرچی كچان كۆمەڵێك لە تەوقەی پرچیان هەیە، بەڵام هەر حەز بە گۆڕانكاری لەو ئێكسسوارەدا دەكەن، رەنگە هەندێ جاریش تەوقەیان لە بیر نەبێ كاتێك دەیانەوێ بچنە شوێنێك، تەوقەی پرچ، سەرەڕای ئەوەی بۆ بەستنی پرچە، هەروەها ئێكسسوارێكە تا سەرنجی راكێشت بكات، چونكە هەندێ لەو ئێكسسوارانە بە جوانترین شێواز دروست كراون، ماوەیەكە خانمان زیاتر تەوقەی بچووك لە پرچیان دەدەن، ئەگەر چی تەوقەی بازنەیی مۆدی كلاسیكە، بەڵام جوانی خۆی هەر لە دەست نەداوە، چونكە هەردەم لەسەر پرچ دیار دەبێت و بە نەخشە نایابەكانی سەرنج راكێش دەبێت.