گەرماوی پێڵاو

گەرماوی پێڵاو
دیزاینەر و ئەندازیارانی باڵەخانەو خانوو، هەمیشە لە دوای كاری نوێكاری و داهێنانن، بۆ ئەوەی كارێكی ناوازە لە بەرهەمەكانیان بكەن و لە كلاسیك و ستاندارد دەربچن، بۆیە تێكەڵی و گۆڕانكاری لە شێوە و دیزاینەكانی ژوور و بەشەكانی ماڵدا دەكەن. لە تازەترین ئەو حاڵەتانە دروستكردنی گەرماوێكە لە شێوەی پێڵاوی ئافرەتان. گەرماوەكە لەلایەن دیزاینەری ئیتاڵی بەناوی (ریڤەر كلایڤینۆ) كاری بۆ كراوە، كە درێژییەكەی (165) سەنتیمەترە بە ناوی (ئۆدری) كراوە. نرخی دەگاتە نێوان (17) تا (41) هەزار دۆلار، چونكە لە ماددەی پلاتینیۆم دروستكراوە و بەشی دەرەوەی شووشەیەو لە ژوورەوەش لە ماددەی (ئەكرلیك) دروستكراوە، بەم نرخ و كوالێتی دروستكردنەكەی دەبێتە گرانترین گەرماو، هەروەها ناوبانگی سەیرترین شوێنی خۆشووشتنیشی پێدەبەخشرێت.
Top