رێكخستنی رەنگی پشت چاو لەگەڵ رەنگی جلوبەرگ

رێكخستنی رەنگی پشت چاو  لەگەڵ رەنگی جلوبەرگ
هەندێ لەوانەی خەریكی ماكیاژی چاون، هەردەم دوودڵ دەبن لەوەی چ رەنگێك بۆ پشت چاویان هەڵبژێرن، بەتایبەتی كاتێك مەبەستیانە رەنگی پشت چاویان لەگەڵ رەنگی جلوبەرگیان شیك و گونجاو بێت، بەڵام زۆربەی كات لە هەڵبژاردنی رەنگی پشت چاودا هەڵە دەكەن. چەند ئامۆژگاری و رێنمایی هەن بۆ هەڵبژاردنی رەنگی پشت چاو و رەنگی جلوبەرگ، لێرەوە ئاشنایان بە:
كاتێك رەنگی جلەكەت بێجی و سپی دەبێت، پێویستە رەنگی پشت چاوت وەك زەردی خۆخ بێت، یان سوور و زەردی تێكەڵ، هەروەها كاتێك رەنگی جلەكەت مۆر و سوور دەبێت، واچاكە رەنگی پشت چاوت پەمەیی بێت، بە مەرجێك لە بەشی ژوورەوەی چاو تۆخ بێت و لەلای دەرەوەش كاڵ بێت. كاتێك جلەكانت رەساسی دەبێت، دەبێ رەنگی پشت چاوت لافەندر بێت و هەروەها دەتوانی رەساسی و سپی تێكەڵ بكەیت. بەڵام كاتێك رەنگی كراوەی وەك شین و زەرد و قاوەیی لەبەر دەكەیت، پێویستە رەنگی پشت چاوت پێچەوانە و سادە بن، تا رەنگەكان دژی یەكتر بن و جوانی چاوت ون نەبێت، بۆیە دەتوانی پشت چاوت سەوز بكەیت، سەبارەت بەوانەی رەنگی جلیان رەشە، پێویستە رەنگی پشت چاویان زەمرد بێت، واتە سەوزی بە بریقە و تۆخ.
Top