دیكۆر و كەرەستەی ماڵ لە وردە شووشە

دیكۆر و كەرەستەی ماڵ لە وردە شووشە
(لیزا لیو)، ئەو هونەرمەندو دیزاینەرە ئەمریكییەیە، كە زۆربەی بەشەكانی ماڵەكەی بە دەستەكانی خۆی دروستكردووە، بڕوای بە كەرەستەی ئامادەكراو نییە، بەڵكو ساڵانێك خۆی بە تەنیا كەرەستەیەكی ماڵەكەی خەریك دەكات، نەوەك بچێت كەل و پەلێك بكڕێت. ئەو خانمە دانیشتووی شاری نیویۆركە و دواجار چەندین تابلۆ و كەرەستە و ژووری چێشت و باخچەی لە وردە شووشە دروستكردووە، پرۆژەكەی لە ژێر ناوی (ژووری چێشت)ـە و تەنیا بۆ دروستكردن و رازاندنەوەی ماڵەكەی، ماوەی (5) ساڵە خەریكی كارەكەیەتی، هەروەها (3) ساڵی دیكەشی داناوە بۆ جوانكردن و رازاندنەوەی باخچەی ماڵەكەی، تا هەمووی لە وردە شووشە و مووروو داپۆش بكات، زیرەكیی ئەو خانمە لەوەدایە كە كەرەستەی فڕێدراوی شووشە وەك بوتڵ و پەنجەرەی شكاو كۆدەكاتەوەو پاشان دەیانكات بە كەرەستەی دروستكردن و رازاندنەوەی كەل و پەل و دیكۆری ماڵ.
Top