خانووی روون لە ئاوێنە

خانووی روون لە ئاوێنە
هەندێ لەگیانداران هەن كاتێك رووبەڕووی مەترسی دەبنەوە، ئیدی خۆیان بە جۆرێك لەگەڵ شوێنی دەوروبەریاندا دەگونجێنن بۆ ئەوەی شاراوە بن، ئەو حاڵەتە بووە كڕۆكی بیرۆكەی ئەو دیزاینەرە ئەمریكییەی بواری خانوو دروستكردن، كە جۆرە خانوویێك دروست بكات لەگەڵ دەوروبەرەكەی بگونجێت و ون بێت. ئەو دیزاینەرە ناوی (دۆج ئەتیكان)ـەو چەندین خانووی لەم جۆرەی دروستكردووە، دیارترین نموونەشی بریتییە لە خانووێك دەكەوێتە بیابانی كالیفۆرنیا و لە ناوچەی (كواشیلا) كە رووكەش و بەشی دەرەوەی خانووەكەی لە ئاوێنە دروستكردووە، هەروەها بە شێوەی تێكەڵكردنی گۆشەنیگاو دیزاینەوە ئاوێنەكانی لە خانووەكە داوە، كە لە هەر لایەك سەیری خانووەكە بكەیت وا هەست دەكەیت تەنیا دیمەنێكی سرووشتییە و خانووەكەش ون دەبێت. ئەو پرۆژەیە ناوی (میراج)ـەو تا ئێستا (16) پرۆژەی لەم جۆرەی دروستكردووە و زۆربەیان جێگەی سەرنج و تێڕامانن.
Top