كێك بە مڕەبا بۆ شەوچەرە
April 2, 2017
رەنگا و ڕەنگ
كەرەستەكانی كێك بە مڕەبا
- یەك شووشە مڕەبا بە دڵی خۆت.
- یەك پسكیتی هاڕاو كراو بەپێ پێویست بۆ سەرەوەی كێكەكە.
- شەش هێلكە ، یەك كووپ زەیت، چوار كووپ ئاو.
- یەك كووپ شیر، دوو كەوچەك قاوە پەیكن پاودەر ونیو كەوچەك ڤانێلا یان هێلی هاڕاو
چونیەتی دروست كردنی كێك بە مڕەبا
- سەرەتا ئارد و شەكر و ئاوەكە تێكەڵ دەكرێت و پاشان شیرەكەشی دەخرێتە سەری، تا جوان تێكەڵ یەكتر دەبن، دواتر پەیكن پاودەری لەسەر دەكەین، لەگەڵ نیو كەوچك پاوە گوڵان یان هێلە یان ڤانێڵا.
- پاشان زەیتەكەشی لەسەر دەكەین، دوای ئەوە هێلكەكانیش دەخەیتە سەر ئەو پێكهاتەیە، بە كەوچك تێكەڵی یەكتریان دەكەیت. تا وەك هەویرێكی شلی لێدێ.
- ئۆڤن یان فڕن گەرم دەكەین، هەویرەكە دەخەینە ناوی بۆ ماوەی (20) خوولەك چاوەڕێ دەكەین، دواتر كێكەكە دەردەهێنرێت و پاشان مڕەبای بەسەردا دەكەین و بڵاوی دەكەیتەوە، پاشان وردە پسكویتەكەشی دەخەینە سەری، كە مەرجە بە یەكسانی بێت، دیسانەوە دەیخەینەوە نێو فڕن، بۆ ماوەی 10 تا 15 خولەكی دیكە تا بە جوانی دەبرژێت، دواتر نۆشی گیان دەكرێت.
