ئەوانەی نیازیان وایە ماوەی پشوودان و كات بەسەردنیان لە نزیك ئاوی دەریاكان بێت، دەتوانن سەردانی ئەو خانووەی سەر لێواری دەریا و لوتكەی كێوی بڵند بكەن، ئەو خانووە دەكەوێتە كەناری باشووری رۆژئاوای ناوچەی (ڤیكتۆریا) لە وڵاتی ئوستڕاڵیا، لەلایەن كۆمپانیای (مۆدسكیپ)ی ئوستڕاڵیا دروستكراوەو ناوی (خانووی خۆشی)یە، لە (5) نهۆم پێكدێت و لە لێواری كێوێكی سەر كەناری دەریا جێگیركراوە، زۆربەشی لە شووشەیە تا بە جوانی شەپۆڵەكانی دەریا ببینیت، نهۆمی سەرەوەی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلە و نهۆمەكانی خوارەوەش بۆ خەوتن و ژووری چێشتە.