بەبێ ماسکارا برژانگەکانت درێژ بکەرەوە
March 29, 2017
رەنگا و ڕەنگ
بە پێنج ڕێگا دەتوانیت برژانگت هێندە درێژ بکەیتەوە هەرگیز پێویست بە بەکارهێنانی ماسکارا نەبێت:
پێدانی خۆراک بە برژانگەکان لەڕێگەی زەیتە سروشتیەکانەوە وەک زەیتی گەرچەک و گوێزی هیندی و زەیتی زەیتون، ئەوەی بۆ تۆ گونجاوە و دەبینیت زۆر کاریگەری لەسەر برژانگەکانت دەکات هەڵیبژێرە و بەردەوام بیدە لە برژانگەکانت شەوانە پێش خەوتن و بۆ بەیانی بیشۆ و بەردەوامبە لەسەر ئەم ڕێگایە.
بەکارهێنانی ڤازلین یەکێکی دیکەیە لە باشترین ڕێگاکان کە خانمان دەتوانن بۆ درێژکردنەوەی برژانگیان بەکاریبهێنن شەوانە، چونکە گەشەی خێرا دەکات و لە هەڵوەرین دەیپارێزێت و زیاتر درێژ و گەشاوەی دەکات.
ئالۆڤێرا پێکهاتەیەکی ڕووەکی لینجە کە دەتوانی بەسروشتی یان بەشێوەی کرێم بەدەستی بهێنیت، باشترین ماددەیە بۆ درێژکردنەوە و بەهێزکردنی برژانگەکان، یاخود دەتوانیت ئەو کرێمی ئالۆڤێرایە یان جێکە چەند دڵۆپێک زەیتی جۆجۆبای تێکەڵ بکەیت پاشان بەکاریبهێنیت، بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام هەبێت.
بەکارهێنانی ڤیتامین E کە دەکرێت بەشێوەی جێل هەبێت یان هەر کەپسولەکانەوە سوودی لێ وەربگریت و شەوانە پێش خەوتن بەکاریبهێنیت و بۆ بەیانی بیشۆیت.
مەساجکردن بە پشتی چاوەکان دەبێت هۆی چالاککردنی سوڕی خوێن و یارمەتی گەشەکردنی برژانگەکان دەدات و بەهێزی دەکات تا زوتر درێژبێتەوە، ڕۆژانە پێویستە بۆ ماوەی 5 خولەک مەساج بە پشتی چاوەکانت بکەیت.
خەندان
