بۆ زانیاریت خۆشەویستی لەدیدگای زانست
March 29, 2017
رەنگا و ڕەنگ
قۆناغەكانی خۆشەویستی:
- حەز: قۆناغی یەكەمە لە قۆناغەكانی خۆشەویستی، ئەوەشی پاڵنەری بزواندنی حەزەو بریتییە لە: هۆڕمۆنی هەست و سۆز، هۆڕمۆنی تێستێستیرۆن و ئیسترۆجین. هۆڕمۆنی تێستێستیرۆن تەنیا بۆ پیاوان نییە، بەڵكو توێژینەوە نوێیەكان دەریخستووە كە تێستێستیرۆن لە بزواندنی هەستی ئافرەتیش ڕۆڵێكی كارا دەگێڕێت.
- سەرنجڕاكێشان: لەم قۆناغەدا كەسەكە تەواو شەیدا بووە (عاشقە)، ناتوانێت بیر لە هیچیتر بكاتەوە، جگە لەخۆشەویستەكەی. ئارەزووی خواردن و خەوی كەم دەبێتەوە، بۆ ماوەی چەندان كاتژمێر لە خەوی بێداریدایە بۆ خۆشەویستەكەی. لەم قۆناغە كۆمەڵێك دەرهاویشتە رۆڵی كارا دەبینێت، ئەوانیش: دۆپامین و ئەدریناڵین و سیروتونین.
- پەیوەستبوون: كۆتاقۆناغی خۆشەویستییە لەدوای قۆناغی سەرنجڕاكێشانەوە دێت، ئەم قۆناغەش واتا پێوەندی نێوان هەردوولا بەردەوام دەبێت. پەیوەستبوونیش واتا ئاڵودەبوون بە یەكترەوە بۆ ماوەیەكی درێژ، واتا ئەو پێوەندییەی ئەو دوو خۆشەویستە بەیەكەوە دەهێڵێتەوە، وچەش دەخەنەوە. لەم قۆناغەدا ئەو هۆڕمۆنانەی كە لەم دەمارە راگەیاندنەكانەوە دەردەچێت بەرپرسە، كە هەمان هۆرمۆنیشە بەرپرسە لەلایەنی كۆمەڵایەتی، ئەویش (ئۆكسیتۆسین و فاسۆبریسین)ـە.
