كۆنترین نووسینی ئاسەواری جیهان لە كوردستانە

كۆنترین نووسینی ئاسەواری جیهان لە كوردستانە
شوێنەواری كوردستان، پڕە لە هەزاران ئاسەواری كۆن و تائێستاش رۆژانە دەدۆزرێنەوە، تەنانەت هەندێكیشیان وەك بەڵگەنامەی مێژوویی و بە ئاسەواری دێرینی دادەنێن، وەك ئەو تەختە نووسینەی دەربەندی بێلولە، كە دەگوترێت مێژووی بۆ (4200) ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. نەخشەكە دەكەوێتە سەر شاخی دەربەندی بێلولە لە ناوچەی مەیدان -ی نزیك شاری سلێمانی، تەختە نووسینەكە بە كۆنترین شوێنەوار و نووسینەكانی جیهان دادەنرێت، نەخشەكە لە پاشایەك پێكهاتووە و دوو كەسیش لەبەردەمی نۆكەری بۆ دەبەن، بەڵام زانیاری تەواو لەسەر پاشاكە نییە، تەنیا پێشبینی دەكرێت سەردەمی (تاردۆنی) و لۆلۆییەكان بێت، وەك ناوەكانی پاشا (ساتونی و ئنۆبانینی)، نووسینەكە لە «٤٦» هێما پێك دێت بە زمانی ئەكەدی نووسراوە لە سێ خانەدا بە چوار دێڕ، دوو خانەی دیكە بۆ نووسین ئامادەكراوە، بەڵام نازانرێت بۆ نەنووسراوە، هەندێك شوێنەوارناس پێیانوایە نووسینەكە لەلایەن پادشایەكی دیكەوە نووسرابێت، دەقی نووسینەكە بە چەند شێوەیەك وەرگێڕدراوە لەوانە شوێنەوارناس (شیل) لەساڵی ١٨٩٣ بەم جۆرە وەریگێڕاوە: تاردونی كامڵ، كوڕی ئیكی وڵاتەكەی خامۆش كرد، یادگارێكی دانا، كاتێكیش كۆن بوو نوێی كردەوە، هەركەسێكیش یادگارەكە لەناو ببات، خواوەند شامش و ئەدەد تۆوی نەهێڵن و لەناوی ببەن.
Top