چەند بیرۆكەیەك بۆ پاك راگرتنی ماڵەكەت
March 28, 2017
رەنگا و ڕەنگ
- بۆ پاككردنەوەی زەوی و بەشی خوارەوەی ماڵەكەت، واچاكە هەندێك شەمعی هەنگوین بەكاربهێنێت، بە رێژەیەكی كەمیش بێت، ئەنجامێكی شیاوی دەبێت، هەروەها دەتوانی سوود لە رۆنی زەیتوون وەربگریت.
- بۆ پاككردنەوەی هەوا و بۆنی ماڵەكەت، دەبێ دەكرێ بۆنداری ماڵ بەكاربهێنیت، یان ئەو پاككەرەوانە بەكاربهێنیت كە بۆندارن.
- پەڵەی سەر كاشی و دیوارەكان : بۆ چاسەری ئەو كێشەیە، دەتوانی سپرای بەكاربهێنیت، كە بۆ ماوەی چەند خوولەكێك دواتر بە پارچە قوماشێك پاكی بكەرەوە.
- بۆ پاككردنەوەی ئامێری ساردكەرەوە (سەلاجە)، دەبێ هەموو كەرەستەكانی بهێنیتە دەرەوە و پاشان پاكی بكەیتەوە، دواتر تا وشك دەبێتەوە، ئینجا كەرەستەكان بخەرەوە ناو سەلاجەكەوە.
- بۆ پاككردنەوەی كەرەستەكانی شووشە، وا باشە سەرەتا هەر كەرەستەیەك پڕ ئاوی گەرم بكەیت، پاشان هەندێك ئەو شامپۆیە بخەرە ناو كەرەستەكان، بۆ دواتر ئەگەر دەستت كەوت هەندێك خەل بەكاربهێنە، تەنانەت ئەگەر هەندێك برنجیش دابنێت، ئەنجامێكی گەورەی دەبێت.
- بۆ چارەسەری بۆن خۆش كردنی ژووری گەرماو، دەكرێ هەندێك خوێ بە زەوی ژووری گەرماودا بكەیت، پاشان كەمێك خەلیش بە زەوی ژوورەكە دابكەیت، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
- تۆز و خۆڵ، بۆ رزگار بوون لە تۆز و خۆڵدا، دەتوانی سەرەتا شوێنەكە تەڕ بكەیت، تا تۆز و خۆڵەكە كۆ ببێتەوە و لە ژێر دەستت نەڕوات، پاشان پاكی بكەرەوە، تا شوێنی دیكە پیس نەكات.
